کردنەوەی خولی فێربونی زمانی عەرەبی:
-بەپێی ئەوەی بەشێکی زۆر لە کڕیارانی کۆمپانیاکەمان هاوڵاتیانی عەرەبن پێشنیار ئەکەم بە:
- کردنەوەی خولی فێربونی زمانی عەرەبی بۆ فرۆشیاران واتە (زمانی عەرەبی بۆ ئیش کردن) و ئەو دەستەواژە و وشانەی پێویستن بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ کڕیاراندا.
میکانزمی جێبەجێکردن:
١- واباشترە لەو کاتەدا بێت کە شەفتی ڕۆژ و ئێواران بۆیان گونجاوە و لە کاتی پشویاندا نەبێت بەشێوەیەک زۆربەیان توانای بەشداریکردنیان هەبێت.
٢-هەبونی هاندانێک کە بەشداربوەکە هانبدات بۆ تێکۆشین و بەردەوام بون وەک (بڕوانامەی بەشداریکردن، خەڵات لە دوای فێربون ، ...).
٣-جێبەجێکردنی هەندێک تەکنیکی نوێ لە وانەوتنەوە بە بەشداربوان بۆ کەمکردنی توشبون بە بێتاقەتی بەشداربوان( ملل) وەک (چالاکی ، ڕاهێنان ، پراکتیز ، ...).
٤- دەکرێت سود لە کارمەندی ناوخۆی کۆمپانیای سەدەف وەربگیرێت کە شارەزاییان هەبێت لەو بوارەدا بۆ کەمکردنەوەی تێچوو.
سودەکان:
١_ بەرزکردنەوەی توانای مرۆیی کۆمپانیا.
٢_ پیشاندانی وێنەیەکی پڕۆفیشناڵانە کە کارمەندان دەتوانن بە زمانێکی تر لە زمانی دایک قسە بکەن.
٣_ هەستێکی زیاتر دروست دەکات لای کارمەند بەوەی گرنگی پێدەدرێت لە کۆمپانیاکەیدا و ئینتیما و خۆشەویستی بۆ زیاد دەکات.
٤_ لەڕوی لایەنی فرۆشتنەوە کاریگەری ئەرێنی دروست دەکات چونکە کڕیار زۆرکات پێی خۆشە بەزمانی دایک قسەی لەگەڵ بکرێت.
چەندین سودی تریش...
|